پۆلیس 70 سواڵکەری دەستگیرکرد
964+
فەرمان سادق
لە هەڵمەتێکدا پۆلیسی رێککاری 70 سواڵکەری لە سەنتەری شاری هەولێر دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو سواڵکەرانەی دەستگیرکران دەچوونە ناو چێشتخانەکان داوای هاوکارییان لە خەڵک دەکرد، بەشێکیشیان لە ترافیک لایت و شوێنە گشتییەکان خەڵکیان بێزار کردبوو.
کەمێک پێش ئێستا، پۆلیسی هەولێر لە پەیجی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە هەڵمەتەکە ماوەی هەفتەیەکی خایاندووە و 70 سواڵکەر دەستگیرکراون.
ئەو سواڵکەرانە لەلایەن پۆلیسی رێککاری (ئینزبات) بەپێی مادەی 390ـی یاسای سزادان راگیراون و بە بڕیاری داداوەریش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.