"یه‌كه‌م بڕاندى كوردیه له جیهاندا"
كچه دیزاینه‌رێكى كورد ماكیاژ بەناوی پێشمەرگە و ئاڵای كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كچه دیزاینه‌رێكى كورد له رێگه‌یه‌كى جیاوازه‌وه ناوى پێشمه‌رگه و ئاڵاى كوردستان به بازاڕه‌كانى جیهان ده‌ناسێنێت و ئه‌ویش له‌رێگه‌ى كه‌رسته‌كانى جوانكارییه‌وه‌یه.
لیزان دزەیی، كچه كورده‌كه‌یه خەڵکی پارێزگای هەولێرە و دانیشتووی هۆڵەندایە، ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه خه‌ریكی كارى دیزانین و كه‌رسته‌كانى جوانكارییه به 964ـى وت “ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره كردوومه یه‌كه‌مین بڕاندنى كوردییه كه له‌ریزى برانده ناسراوه‌كانى جیهانى مه‌كیاژدا داده‌ندرێت”.
ناوه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر پالێتى ماكیاژه‌كان نووسراون و به‌م ناوانه له بازاڕه‌كانى جیهان بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه.
لیزان دەڵێت “دەمەوێ لە رێگەی ئەو براندە جیهانییەوە، كە خەڵكێكی زۆر بەكاری ده‌هێنێت و دەكەوێتە بازاڕەكانی جیهانەوە، هێندەی دیكە ناوی كوردستان و پێشمەرگە و ئاڵای كوردستان، بڵاوده‌بێته‌وه”.