شه‌قامێك رێگاکانی 120ـی و 150ـی مه‌تری هەولێر به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه - وێنە؛ پارێزگای هەولێر
لە 15 مانگدا تەواو دەبێت
شه‌قامێكی دووساید رێگاکانی 120ـی و 150ـی مه‌تری هەولێر به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
به‌ردی بناغه‌ی شەقامێکی 60 مه‌تری دوو ساید بۆ به‌ستنه‌وه‌ی رێگاکانی 120ـی و 150ـی مه‌تری هەولێری پایتەخت دانرا و بڕیاره له ماوه‌ی 15 مانگدا شەقامەکە ته‌واو بكرێت.
“رێگاكه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دروست دەکرێت بە گوژمەی 36 ملیار و 300 ملیۆن دینار، درێژی رێگاكه نزیكه‌ی پێنج كیلۆمه‌تره و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ده‌چ فلاوه‌رەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت”،كارزان هادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر وای بە 964ـی وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، رێگاکە ستراتیژییە و به‌شێكی ئه‌و جه‌نجالییه‌ی له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌حركه، هه‌ولێر ـ كۆیه، هه‌ولێر ـ پیرمام، هه‌یه كه‌مده‌كاته‌وه و له داهاتووشدا چه‌ند شه‌قامێكی تری هاوشێوه دروست ده‌كرێن.
بەقسەی کارزان هادی، ئه‌و شه‌قامه هه‌موو ئه‌و گه‌ڕه‌ك و زه‌ویانه‌ش ده‌بوژێنێته‌وه كه ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگاكه كه ئه‌وانیش شاری ئاراس، گردجوتیار، كه‌ڕه‌ك و ئارام یه‌ك و دوون.
درێژی شه‌قامه دووسایدەکە چوار هه‌زار و 800 مه‌تره و 15 هه‌زار مه‌تر رێڕه‌وی لوله‌یی و سندوقی بۆ دروستكراوه، له‌لایه‌ن كۆمپانیای ده‌چ فلاوه‌ر دروست ده‌كرێت و له ئێستادا 25٪ـی كاره‌كانی ته‌واو كراوه و ئه‌وه‌شی ماوه له 15 مانگی داهاتوودا ته‌واو ده‌كرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری

شه‌قامێك رێگاکانی 120ـی و 150ـی مه‌تری هەولێر به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه – وێنە؛ پارێزگای هەولێر
