دوای راگرتنی شەڕ لە غەزە نرخی نەوت داڕما
لە خوار 63 دۆلارەوەیە
دوای راگرتنی شەڕ لە غەزە نرخی نەوت داڕما
964+
شۆڕش قادری
دوای رێککەوتنی ئیسرائیل و حەماس و راگرتنی شەڕ لە غەزە نرخی نەوت داڕما و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لە خوار 63 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 11.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 73 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بە رێژەی 3.82٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 58 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 4.24٪ دابەزیوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت داوای ئەو دێت کە بە نێوەندگیری ئەمریکا، ئیسرائیل و حەماس رێککەوتن و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “شەڕی غەززەمان کۆتایی پێهێنا و ئاشتیش بەرقەرار دەبێت، هەرچەندە پرۆسەیەکی ئاڵۆزیش بوو، بارمتەکانیش رۆژی دووشەممە یان سێشەممە ئازاد دەکرێن”.