كەژی كاوە دەرچووی بەشی پزیشكی:
“دەمەوێ كلینكی خۆم دابنێم و لەسەر پێی خۆم بوەستم”
964+
دیلان محەمەدجەزا
ئەمڕۆ ئاهەنگی خولی نۆیەمی دەرچووانی زانكۆی كۆمار لە سلێمانی بەڕێوەچوو، كچە خوێندكارێك لە پزیشكی ددان دەرچووە و دەڵێت، چاوی لەوەیە پاش چەند ساڵێكی دیكە عەیادەی خۆی بكاتەوە.
لە ئاهەنگی دەرچوونی زانكۆكەكەدا 515 خوێندكار دەرچوون و بە عەبا و كڵاوەوە ئاهەنگیان گێڕا.
كەژی كاوە یەكێكە لە كچە خوێندكارە دەرچووەكان، كە لە بەشی پزیشكی ددان تەواوی كردووە و بۆ 964 وتی، “دەمەوێت لە چەند ساڵی داهاتوو كلینكی خۆم بكەمەوە و لەسەر پێی خۆم بوەستم”.
هاوكات مامۆستا رەنجدەر سەعید، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كار لە زانكۆی كۆمار بە 964ی راگەیاند، شانازی دەكەن ژمارەیەكی دیكە لە خوێندكارەكانیان دەردەچن و خزمەتی وڵات دەكەن.
وتیشی، سوپاسی خوێندكاران و كەسوكاریان دەكەین متمانەیان بە زانكۆی كۆمار بەخشی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا