"چیتر دەستکاری خۆم ناکەم"
لوقمان سەلیم بە سیمایەکی پاییزیەوە کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
دوای ساڵانێک تەمەن و ئەزموون لوقمان سەلیم گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی چیتر دەستکاری سەروقژی نەکات و بە ماش و برنجی دەرکەویت، بەڵام نایەوێت تەمەنەکەی ئاشکرا بکات.
لە ئێستادا لوقمان سەلیم ئامادەکاری بۆ کارێکی نوێ دەکات و لەو بارەیەوە بۆ 964 وتی، کارە نوێیەکەم تەواو بووە، تەنیا کلیپی ماوە، بەمزوانە بەم سیما پاییزییەمەوە بڵاویدەکەمەوە، تێکستی مازیار فایەقە.
جگە لە قسەی جدی و باسی کاری هونەری لەگەڵ پەیامنێر دەمەتەقێیەکی خۆشیان کرد دەربارەی سەروپرچە سپییەکەی، رەتیکردەوە چیتر دەستکاری بکات و وتیشی، پێم ئەڵێن خۆ هەر رەنگەکەی گۆڕاوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح