"میوانەکانی سەر فەرشی سور سوپرایز دەبن"

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی گەڕایەوە

964+
دیلان محەمەد- سلێمانی

دوای سێ ساڵ راوەستان دواجار ئەمڕۆ پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی بۆ سلێمانی گەڕایەوە و 150 فیلم نمایش دەکرێت، ماوەی هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت.

دوای چەندین کێشە و ململانێ و راوەستانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی بۆ سلێمانی ئەمڕۆ بە فەرمی دەستیپێکردەوە، هەڵگورد ساڵح- بەڕێوەبەری هونەری ناوخۆیی تایبەت بە 964 وتی” لەنێوان 1500 فیلم، 150 پاڵێوراون بۆ نمایش، زۆرترین فیلمیان لە دەرەوە هاتووە، بەڵام خۆشبەختانە فیلمە کوردیەکان زۆربەی سێکشنەکانیان گرتووە، بەشێکی زۆر میوانان لە دەرەوە بانگێشت کراون و هەندێکیان سوپرایز دەبن”.

پرۆژەی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لەساڵی 2016 یەکەم خولی لەشاری سلێمانی بەرێوەبرد، ساڵانە لەوادەی خۆیدا چالاکییەکانی بەڕێوەدەچوو تا ساڵی 2021.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

"هەر چالاکیەک لەژێر ناوی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام بدرێت ناشەرعیە"