نرخی نەوت کەمێکی دیکە دابەزی
چەند رۆژێکە لە نێوان 65 بۆ 66 دۆلار دایە
نرخی نەوت کەمێکی دیکە دابەزی
964+
شۆڕش قادری
چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە نێوان 65 بۆ 66 دۆلار هەڵبەز و دابەز دەکات و ئەمڕۆش کەمێکی تر دابەزی و هەر بەرمیلێک لەبن 66 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 93 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بە رێژەی 0.48% دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 62 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمیش بە رێژەی 0.59% دابەزیوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 27ـى مانگی رابردوو، هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا دەستیپێکردەوە و لە یەکەم رۆژى هەناردەکردنەوەکەش، نرخى بەرمیلێک نەوت 70 دۆلارى تێپەڕاند.