عەقید سەلام ئەسعەد: سعودیە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە و جەزائیر تاکە پشتیوانی میسر دەبێت
شەڕی میسر و ئیسرائیل حەتمییە.. کامپ دەیڤد کۆتایی هاتووە
964+
ژووری هەواڵ
شەڕ لەنێوان میسر و ئیسرائیلدا حەتمییە و رێککەوتننامەی کامپ دەیڤد شکێنراوە، سعودیەش خاوەنی شەش بۆمبی ئەتۆمییە.
ئەمانە و زیاتریش هەمووی لە ئەڵقەی ئەمجارەی سەعاتی سفر تاوتوێ کران
عەقید سەلام ئەسعەد، راوێژکاری کاروباری سەربازی 964، لەم ئەڵقەیەی “سەعاتی سفر”ـی 964 باسی لە ئەگەری روودانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و سعودیە کرد و وتی، ئیسرائیل بە چوونی بۆ رەفەح و شکاندنی رێککەوتنی “کامپ دەیڤد” کە لهساڵى 1978 لهنێوان ههریهكه لهسهرۆكى ئهوكاتى میسر “ئهنوهر سادات” و سهرۆك وهزیرانى ئهوكاتى ئیسرائیل “مناخم بیگن” و بهسهرپهرشتى “جیمى كارتهر”سهرۆكى ئهوكاتى ئهمریكا واژۆ كرا، شەڕی لەگەڵ میسر کردووەتە شتێکی حەتمی.
وتیشی میسر بە هەموو جۆرێک ئابوورییەکی لاوازی هەیە، بەڵام هەموو توانای خۆی بۆ کەرتی سەربازی تەرخان کردووە و چەکی پێشکەوتووی چینی و رووسی و فەرەنسی کڕیوە، کە توانای رووبەڕووبوونەوەی فڕۆکەی ئێف-35ی ئیسرائیلی هەیە.
باسی لەوەشکرد، ئەگەر شەڕ لەنێوان میسر و ئیسرائیل رووبدات، شەڕەکە کورت و بەهێز دەبێت و تەنیا لە رێگەی فڕۆکە و مووشەکەوە دەبێت، چونکە هیچ لایەک ناتوانێت هێزی پیادە بجوڵێنێت، سەبارەت بە هاوپەیمانەکانی میسر، ئەو شارەزایە پێی وایە تەنیا جەزائیر پشتیوانی سەربازیی میسر دەکات و وڵاتانی دیکەی عەرەبی بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، ناکەونە هیچ بەرەیەکەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا، عەقید سەلام ئاشکرای کرد، کە سعودیە خاوەنی شەش بۆمبی ئەتۆمییە کە لە پاکستان کڕیویەتی و ئەمەش هاوسەنگی هێز لە ناوچەکەدا دەگۆڕێت.