"حەز دەکەم یاریزانێکی جوانم لێدەربچێت"

دانیار بە کاری دەستییەوە سەرقاڵە و خەونی گەورەی هەیە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دانیار تاهیر، گەنجێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە و نەخۆشی “داون”ـی هەیە و ماوەی 10 ساڵە کاری دەستی دەکات و بە وتەی خۆی حەز دەکات ببێتە یاریزانی لەشجوانی، باوکیشی دەڵێت، “تا دوا هەناسە یارمەتیی دەدەم.”

دانیار تاهیر بە 964ـی وت، لە 2015ـەوە دەستی بە کاری دەستی کردووە و فێری ئەو کارە بووە، ئێستاش کارەکانی لە پێشانگایەکدا نمایش کردووە و دەیەوێت لەو رێگەیەوە نموونەیەک بێت بۆ هاوشێوەکانی، تاوەکو ئەوانیش بتوانن کار بکەن و تێکەڵی کۆمەڵگە بن.

دەشڵێت، “جگە لە کاری دەستی کاتەکانم لە هۆڵی لەشجوانی بەسەر دەبەم و دەمەوێت یاریزانێکی جوانم لێ دەربچێت و یاری دوو گۆڵیش دەکەم و کاپتنم”.

باوکی دانیار، بە 964ـی وت، “ئەوەی لە توانامدا بێت تا سەر ئێسقان یارمەتیی کوڕەکەم دەدەم، خوشکەکانیشی زۆر هاوکاری دەکەن”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

داوای منداڵی داونی کرد؛ خودا پێی بەخشی

داوای منداڵی داونی کرد؛ خودا پێی بەخشی