"دەبێت رۆژئاواش چەک دابنێت".

باخچەلی: پەیامەکەى ئۆجەلان بۆ چەکدانان تەنیا پەکەکە ناگرێتەوە

964+

وریا فەتاح

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، لە وتاری کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، داوای کرد کە ئۆجەلان بانگەوازێکی نوێ ئاراستەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و یەپەگە بکات و داوایان لێبکات پابەندی ئەو رێککەوتنە بن کە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق کراوە.

سەرۆکی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرەتا هێرشى کردە سەر جەهەپە و وتى،”بەشدارینەکردنی جەهەپە لە دانیشتنی کردنەوەی ساڵی نوێی یاسادانان، بێڕێزیکردنە بەرامبەر ئیرادەى گەل”.

“پێویستە هەموو چەکەکان بسوتێنرێن”

باخچەلی ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی پەیەدە و هەسەدە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هێشتا چەکەکانیان دانەناوە و پابەندی بانگەوازەکەی ئیمڕاڵی (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) نەبوون.

وتیشى، “ئەگەر بڕیارە سیاسەت بکرێت، دەبێت هەموو چەکەکان بسوتێنرێن.”

سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند کە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، تەنها پەکەکە ناگرێتەوە، بەڵکو هەموو پێکهاتەکانی دیکەی “تیرۆری جوداخوازی” دەگرێتەوە.

“چاوەڕوانیم ئەمەیە کە دامەزرێنەری پێشەنگی پەکەکە (مەبەستی ئۆجەلانە) دەبێت بانگەوازێکی هاوشێوە ئاراستەی هەسەدە و یەپەگە بکات و داوایان لێبکات پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بن کە لە 10ـی ئادار لەگەڵ حکومەتی دیمەشق واژۆ کراوە”، باخجەلى واى وت.

پەیامى ئەردۆغان لەبارەى چەکدانانى پەکەکەوە

پەیامى ئەردۆغان لەبارەى چەکدانانى پەکەکەوە