باكستەیجی "ماڵی خۆتە"
شێركۆ كەریم: كە یانەی هەولێرم جێهێشت دایكم دەگریا
964+
ژووری هەواڵ
شێركۆ كەریم ئەستێرەی تۆپی پێی كوردستان و عێراق، چەند نهێنییەك ئاشكرا دەكات و دەڵێت، كە یانەی هەولێری جێهێشت، دایكی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ كردووە و هەر گریاوە.
شێركۆ كە ئەم وەرزە رووی لە یانەی زاخۆ كردووە و دەڵێت، رۆیشتنی بۆ یانەی زاخۆ پەیوەندی بە پارە و گرێبەستەوە نەبووە.
ئەستێرە كوردەكەی هەڵبژاردەی عێراق، لە باگستەیجی بەرنامەی “ماڵی خۆتە” دەڵێت، ئێستاش ئامادەیە یارمەتی و پاڵپشتیی یانەی هەولێر بكات و ئەوەش ئاشكرا دەكات، ئۆتۆمبێلێكی خۆی بۆ قەرزی یەكێك لە یاریزانە پیشەگەرەكانی یانەی هەولێر فرۆشتووە، بۆ ئەوەی یانەكە لە ئیحراجی رزگار بكات، چونكە وەك خۆی دەڵێت، لەو كێشەیەدا بەرپرسان وەڵامی یانەی هەولێریان نەدەدایەوە.
شێركۆ كەریم جەبارییە و خەڵكی سنووری كەركوكە، بۆیە پەیامێكی بۆ شارەكەی هەیە و دەڵێت “حەیاتەكەمە”.
ئاسۆ و شێركۆ بانگهێشتی ههڵبژاردهی عێراق نهكران