ناوم بەکاربهێنن رێکاری یاسایی دەگرمەبەر

ئاکار محەمەد: هیچ پەیوەندییەکم بە کڕینی موڵکەکانی چاڤیەوە نییە

964+

وریا فەتاح

ئەو کەسەى دوێنێ بەشێک لە دەزگاکانى راگەیاندن وێنەیان بڵاویانکردەوە کە گوایە موڵکەکانى چاڤى کڕیوە، ئەمڕۆ روونکردنەوەى داوە و دەڵێت: من فەرمانبەرم و پەیوەندیم بە کڕینى ئەو موڵکانەوە نییە.

ئاکار محەمەد، فەرمانبەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە، لە روونکردنەوەیەکدا کە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ناردووە و کۆپییەکی دەست 964 کەوتووە، رەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی بە کڕینی بەشێک لە موڵکەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاندەوە هەبێت و رایدەگەیەنێت، “بەهەڵە ناو و وێنەی من لەو بابەتەدا دانراوە.”

داوا لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن و پەیج و ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات کە “هەرچی زووە ناو و وێنەی بسڕنەوە” و ئەو هەڵەیە راست بکەنەوە.

ئاکار محەمەد جەخت لەوە دەکاتەوە کە “دوور و نزیک پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە” و هۆشداری دەدات کە “هەر کەس و دەزگایەک بەردەوام بێت لە بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەی، ناچار دەبێت رێگەی یاسایی لە دژی بگرێتەبەر.”

دوێنێ یەکشەممە 964 بەم شێوەیە هەواڵەکەى بڵاوکردەوە،” لە بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى دووەمی سلێمانى، کۆمپانیەیەک کە تائێستا ناوەکەى ئاشکرا نەکراوە، سەرجەم ئەو موڵکانەى کۆمپانیاى جاڤى کڕییەوە کە وەزارەتى دارایى و ئابورى خستنییە موزایەدەوە”.

کۆمپانیایەک موڵکەکانى کۆمپانیاى چاڤى کڕى

کۆمپانیایەک موڵکەکانى کۆمپانیاى چاڤى کڕى