بڕوا ناکەیت ئەمە خۆیان نەبن

بەهرەیەکی سەیری هەیە بۆ دووبارەکردنەوەی دەنگەکان

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی
گەنجێکی پاقلەفرۆش، توانای هەیە بۆ دووبارەکردنەوەی زیاتر لە 50 دەنگ، بێ ئەوەی بڕوا بکەیت ئەمە دەنگی خۆیەتی یان نا، منداڵانی نەخۆشخانەی هیواش دڵخۆش دەکات.

محەمەد ئەبوبەکر، بەهرەیەکی سەیری هەیە بۆ دووبارەکردنەوەی دەنگەکان، هەر لە فیلم کارتۆنەکانەوە تا کەسایەتی ناو دراماکان، یاخود کەسایەتیە دیارەکانی خۆمان وەک هونەرمەند هەندرێن، مەلا هاوڕێ و مامە ڤاندام، لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 دەڵێت، باوکێک کە منداڵەکەی تووشبووی نەخۆشخانەی هیوا بوو، پێی وتم دوای ئەوەی تووشی شێرپەنجە بوو، هیچ کاتێک ئەوەندە پێنەکەنیوە، بە دیاری لایڤەکانی تۆوە نەبێت”

ئێستا محەمەد کردوویەتیە عادەت جار جارێ سەردانیان دەکات و منداڵانی هیوا دەخاتە پێکەنین، خەڵکێکی زۆریش بەهۆی ئەم بەهرەیەوە دەچن بۆ لای عەرەبانەکەی

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

"کەیفم بە پرسیارەکانی نۆکۆمێنت هات تەقلیدی نەبوون"