ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه
وەزارەتی بازرگانی عێراق بوونى “گەنمی ژەهراوی” رەتدەکاتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له بوونى گه‌نمێكی ژه‌هراوى و ده‌ڵێت، دووره له راستییه‌وه.
ئەمرۆ یەکشەممە، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەو دەنگۆیانەی بە “دوور لە راستی” وەسف كرد کە باس لە بوونی گەنمێکی ژەهراوی دەکەن لە کۆگاکانی حکومەتدا.
وەزارەته‌كه، دڵنیایی دایە هاوڵاتیان کە هەموو ئەو گەنمەی لە جوتیاران وەردەگیرێت و لە کۆگاکاندا هەڵدەگیرێت، بە چەندین قۆناغی پشکنینی تاقیگەیی ورددا تێدەپەڕێت و لەژێر چاودێریی توندی لایەنە پەیوەندیدارەکاندایە.
داوای لە میدیاکان و میدیاکارانیش كرد، پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن و زانیاریی نادروست بڵاونەکەنەوە کە دەبێتە هۆی تێکدانی متمانەی هاوڵاتیان بە خۆراکی نیشتمانی.