راستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ بیرۆكه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه
لە حاجیاوا “بۆ مه‌رگى هه‌ر ئازیزێك به‌گوێره‌ى ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى نه‌مام بچێنن”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له حاجیاوا، جارێكی دیكه بیرۆكه‌ى ئه‌و پڕۆژه ژینگه‌یه جێبه‌جێ كرا كه “بۆ مه‌رگى هه‌ر ئازیزێك به‌گوێره‌ى ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى نه‌مام بچێنن” ئه‌ویش بۆ مه‌رگى مامۆستا سێبور ئیبراهیم بوو كه 38 نه‌مامیان بۆ چاند.
كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، كه ئه‌مڕۆكه به‌شدارى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كردبوو به 964ـى راگه‌یاندبوو، بیرۆكه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ خودى مامۆستاى كۆچكردوو سێبور ئیبراهیم ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌وه‌ى راستكرده‌وه كه سه‌ره‌تاى بیرۆكه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مامۆستا ره‌وه‌ند حه‌سه‌ن.
ده‌شڵێت “ئەم چالاكیە ژینگه‌ییه 32 هەمین چالاكی پراكتیكردنی ئەو بیرۆكه‌یه‌یه بوو، كه شه‌ش ساڵێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن مامۆستا ره‌ونده‌وه پێشنیار كراوه”.
پڕۆژه‌كه هه‌م بۆ به زیندووهێشتنه‌وه‌ى گیانى كۆچكردووه‌كان و هه‌میش بۆ زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی ژینگه‌ى حاجیاوایه.
مامۆستا سێبور ئیبراهیم بەردەشانی، كه ئه‌مڕۆ نه‌مامیان بۆ ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى چاند، مامۆستاى یه‌كێك له قوتابخانه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین، دواى ئه‌وه‌ى تووشی نه‌خۆشی جگه‌ر ده‌بێت و ده‌نێردرێت بۆ وڵاتى ئێران به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن، له رۆژى 18.8.2025 دواى ئه‌نجامدانى نەشتەرگەری چاندنی جگەر، كۆچی دوایی كرد.