چاكده‌كرێته‌وه
له سبه‌ینێوه كاره‌باى پێنج ناحیه و قه‌زایه‌كی دهۆك بۆ ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێر ده‌بڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاره‌باى دهۆك، ئاگادارى هاوڵاتیانى پێنج ناحیه و قه‌زایه‌كی سنوره‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه كه سبه‌ینێ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك بێ كاره‌با ده‌بن به‌هۆى كاركردنى تیمه‌كانیان بۆ چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باكه‌یان.
ناحیه‌كانى شێلادزێ، دێرەلوک، سەرسنگ، بامەرنێ و کانی ماسێ هه‌روه‌ها قه‌زاى ئامێدیێش بێ كاره‌با ده‌بن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى دهۆك، بڕانى كاره‌باكه له هێڵى كاره‌باى 132 كه‌یڤی (دهۆك باكور – سه‌رسنگ) بۆ ماوه‌ى شه‌شه كاتژمێر ده‌بێت، له كاتژمێر 9:00ـى سه‌رله‌به‌یانى تاوه‌كو كاتژمێر 3:00ـى دواى نیوه‌ڕۆیه.