برای بریندارێكی بەنزینخانەكەی هەولێر:

“گلەییمان لە سیستمی سەلامەتیی كارمەندانی بەنزینخانەكە هەیە”

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هەر پێنج برینداری رووداوی ئاگركەوتنەوەی بەنزینخانەی لاپ لە گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر، ئێستا لە نەخۆشخانەی ئێمرجنسین بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.

عەلی فەرزندە ئاكرەیی، برای یەكێك لە كارمەندە سووتاوەكانە و بۆ 964 وتی، “ئێستا تەندروستیی براكەم باشە و رێژەی سووتانەكەی سەدا 40 تا %42ـە، ئەمە جاری دووەمەوە براكەم تووشی رووداو ببێت، داواكارین لەلایەنی پەیوەندیدار ژیانی كرێكاران تائمین(دەستبەر) بكات ، چونكە گلەییمان لە سیستمی سەلامەتیی كارمەندانی بەنزیخانەكە هەیە”.

ئەمڕۆ شەممە نزیكی كاتژمێر هەشتی بەیانی، بەهۆی تەقینەوەی بارهەڵگرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی، ئاگر لە بەنزینخانەی لاپ كەوتەوە ە لە ئەنجامدا چەند بریندارێكی لێكەوتەوە و زیانی زۆریشی هەبوو.

دكتۆر رەوەند مشیر حەوێزی بۆ 964 پشتڕاستی كردەوە، پێنج كەس بریندار بوون و لە نەخۆشخانەی ئێمرجنسین.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاگری بەنزینخانەكەی فەرمانبەران زیاتر پەرەدەسێنێت

ئاگری بەنزینخانەكەی فەرمانبەران زیاتر پەرەدەسێنێت