"بڕیارێكی لەناكاوە"

سەرۆكی ئەركانی هێزە دەریاییەکانی ئەمریكا لەسەركار لادرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

میدیاکانی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە 4.10.2025 رایانگەیاند، وەزیری جەنگی ئەمریکا پیت هێگسێت، سەرۆکی ئەرکانی هێزی دەریایی ئەمریکا جۆن هاریسۆنی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە “ئەم دەرکردنە لەناکاوە دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەوە دێت، ئەم هەفتەیەیە هۆنگ کاو، یاریدەدەری وەزیری دەریایی دەستبەكار دەبێت”.

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: “هاریسۆن دەڕوات و چیتر وەک سەرۆکی ئەرکانی هێزی دەریایی کارناکات، ئێمە سوپاسگوزارین بۆ ئەو خزمەتەی بۆ وەزارەتەکەی کرد”.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە شاری نۆرفۆلک لە ویلایەتی ڤێرجینیا، میوانداریی بۆنەیەك بۆ هێزی دەریایی ئەمریکا دەکات و جەختیشی لەوە کردەوە کە، “ئەمە گەورەترین ئاهەنگ دەبێت لە مێژووی هێزی دەریایی”.

شتێکی سەیرو نامۆ لە رێیە.. ترەمپ و ناتەنیاهۆ بە نیازی چی...

شتێکی سەیرو نامۆ لە رێیە.. ترەمپ و ناتەنیاهۆ بە نیازی چین؟