پشتگیرییش دەکرێ
بەرهەم ساڵح بۆ پۆستێکی گەورەی نەتەوەیەکگرتووەکان پاڵێوراوە
964+
ژووری هەواڵ
.د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستێک پاڵێوراوە کە ئەگەر پێی بدرێت دەبێتە کەسی دووەمی نەتەوە یەکگرتووەکان
کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، ئەو پۆستەیە کە ئێستا ناوی کەمتر لە 10 کەسی بۆ پاڵێوراوە، یەکێکە لەوانە بەرهەم ساڵحە، ئەگەر ببێت بە نسیبی ئەوا پاش 75 ساڵ جارێکی تر ئەو پۆستە دەدرێتەوە بە کەسێک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم پۆستە دووەم گەورەترین پۆستە لە دوای سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان، سەردەمێک ئەنتۆنیۆ گۆتێریسی سکرتێری ئێستای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو پۆستەی بەڕێوەبردووە.
ئەوەی زانراوە بەرهەم ساڵح چانسی بۆ وەرگرتنی پۆستەکە خراپ نییە، چونکە چەند وڵاتێکی عەرەبی و خۆرئاوایی پشتگیری دەکەن