هاتوچۆی هەرێم

“ئەوەی بە دەڕاب رەقەمی سەیارەی بشارێتەوە سزای توندی دەدەین”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە ئەو شۆفێرانەی بە شێوەی “دەڕاب” تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان دەشارنەوە، بە توندترین شێوە سزایان دەدەن.

هاتوچۆی هەرێم ئەمڕۆ هەینی 3.10.2025 راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە هەندێک پەیج و ئەکاونتەکان ریکلام بۆ کەرەستەیەک دەکرێت کە بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەکار دێت بە شێوەی دەڕاب، کە بە ریمۆت کۆنتڕۆڵ کار دەکات دادەخرێت و دەکرێتەوە بۆ شاردنەوەی تابلۆ”.

هەروەها هاتووە، “ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کە هەر ئۆتۆمبێلێک ئەم کەرەستەیە بەکار بهێنێت ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەر دادەگیرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و سزای توند دەدرێت، هەر شوێنێکی جوانکاری ئۆتۆمبێلیش ئەم بابەتە بفرۆشێت شوێنەکەی دادەخرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”،

پۆلیسی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان روونیدەكاتەوە، بە هیچ شێوەیەک شاردنەوە و لابردن و دەستکاریكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل رێگەپێدراو نییە و ئەنجامدەرانی، بە توندترین شێوە سزادەدرێن.

ئاگاداربن پۆلیسی هاتوچۆ لە ترافیکەکانیش چاودێریتان دە...

ئاگاداربن پۆلیسی هاتوچۆ لە ترافیکەکانیش چاودێریتان دەکەن