"تایەی ئۆتۆمبێل دەتەقێنێت"

پارچە ئاسنێک بووەتە مۆتەکەی شۆفێرانی شەقامی 120 مەتری

964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر

پارچە ئاسنێک لە شەقامی 120 مەتری هەولێر، بووەتە مەترسی بۆ شۆفێران و ئاگادار نەبن، تایەکانیان دەتەقێنێت و کارەساتی بەدوادێت.

هاونیشتمانیەک ڤیدیۆیەکی شەقامی 120 مەتری هەولێری بڵاوکردبوویەوە لە تیکتۆک، کە نیشانی دەدات پارچە ئاسنێک مەترسی بۆ شۆفێران دروست کردووە، پەیامنێری 964 بە مەیدانی چووەتە شوێنەکە و ڤیدیۆی تاسەکانی ناردووە بۆ ئەندازەی رێگاو بان و دەڵێت، تاسەکە بەدیاریكراوی لە سوڕانەوەی كەركووك هەولێر بەهۆیی رۆچوونی قیرەكە پارچە ئاسنێك دەركەوتووە و تایەی بە شۆفێرانیشەوە نەهێشتووە.

سەردار نوری بەرێوبەری راگەیاندنی ئەندازەی رێگاوبانی هەولێر بۆ 964وتی” پێشووتریش ئاگادار كراوینەتەوە دەربارەی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێل، چاككردنەوەی پەیوەستە بە سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بەڵام دووبارە ئاگاداریان دەكەمەوە و جەخت دەكەم لەسەر چاكکردنەوەی لەپێناو سەلامەت بوونی هاوڵاتیان.

ئەو شەقامە بەدرێژایی شەش مەتر ئاسنەكە هاتووەتە دەر و دەبێت شۆفێران خێراییان كەمتر بێ لەرادەی دیاریكراو كە 80 كم لەكاتژمێرێکدا، دەنا زیان بەتایەکانیان دەگات.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

شه‌قامی 120 مه‌تری هەولێر سه‌وزتر ده‌كرێت

شه‌قامی 120 مه‌تری هەولێر سه‌وزتر ده‌كرێت