بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو
دەست بە خاوێنکردنەوەی رێڕەوەکانی بەستی بنەسڵاوە کرا
964+
ژێوار خدر
لە هەولێر دەست بە خاوێنکردنەوەی رێڕەوە سروشتییەکانی ئاو لە بەستی بنەسڵاوە کرا، چالاکییەکەش بەشێکە لە پلانی حکومەتی هەرێم بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو لە سنووری پارێزگاکە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی پارێزگای هەولێر لە رایگەیاند، پڕۆژەکە بریتییە لە خاوێنکردنەوە و لابردنی ئەو بەربەستانەی کە لەناو رێڕەوە سروشتییەکانی بەستی بنەسڵاوەدا دروست بوون، ئامانج لەم کارە ئەوەیە کە رێڕەوەکان بتوانن بڕێکی زیاتری ئاو لەخۆبگرن و بە شێوەیەکی باشتر ئاوەکە بگوازنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو لە کاتی بارانبارینی بەخوڕدا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ، کارەکە لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو لەسەر شاری هەولێر و پڕۆژەکە لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.