نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان - وێنە: KRP
بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
نێچیرڤان بارزانی: ئازادبن به‌ڵام رق و كينه بڵاومەکەنەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
هه‌مووان با ئازاد بن له بانگه‌شه‌كردن بۆ سياسه‌ت و ئاراسته و كارنامه‌كه‌يان، به‌ڵام نابێت هيچ كه‌س و لايه‌نێك رق و كينه بڵاو بكاته‌وه، ئەمە پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن کە بڕیارە پاش، کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو دەستپێبکات.
رۆژی 11.11.2025 بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی عێراق دیاری کراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێ، سبه‌ى كه ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى فيدراڵه، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م پابه‌ندى ڕێنمايييه‌كانى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بن.
لەبارەی کاندیدبوونی ژنان لەم هەڵبژاردن دەڵێ، كانديدبوونى ئافره‌ت زۆر گرنگ و بايهخداره، ده‌بێ ناو و پێگه و ڕێزى پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ ڕێز له هێما و پيرۆزييهكانى هه‌موو پێكهاته‌كان بگيرێت، هێزه ئه‌منييه‌كانيش پيشه‌يييانه و بێ جياوازى ئه‌ركى خۆيان له پاراستنى هه‌مووان جێبه‌جێ بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی، وەک بڵێی خەمی لای ئارامییە و پەیامی ئاڕاستەی کاندید و لایەنەکان کردووە و باس لەوەی کردووە، ده‌بێ بزانن كه به يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى، ده‌توانن خزمه‌تى باشترى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن و ماف و ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى بپارێزن.
هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى كوردستان،
هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان،
سبه‌ى كه ده‌ستپێكى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى فيدراڵه، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م پابه‌ندى ڕێنمايييه‌كانى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بن. بانگهشهيهكى شارستانى به‌ڕێوه ببه‌ن كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و فره‌ڕه‌نگيى پێكهاته‌كانى كوردستان بێت و نه‌بێته هۆى گرژى و دابه‌شكردن و بێزاركردنى كۆمه‌ڵگه و تێكدانى ئاراميى هاووڵاتييان.
هه‌مووان با ئازاد بن له بانگه‌شه‌كردن بۆ سياسه‌ت و ئاراسته و كارنامه‌كه‌يان، به‌ڵام نابێت هيچ كه‌س و لايه‌نێك ڕق و كينه بڵاو بكاته‌وه. خه‌ڵكى كوردستان ده‌بێ وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مه‌ده‌نى، ململانێيه‌كى شارستانى له‌م پرۆسه‌يه‌دا به‌ڕێوه ببات. كانديدبوونى ئافره‌ت زۆر گرنگ و بايهخداره، ده‌بێ ناو و پێگه و ڕێزى پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ ڕێز له هێما و پيرۆزييهكانى هه‌موو پێكهاته‌كان بگيرێت، هێزه ئه‌منييه‌كانيش پيشه‌يييانه و بێ جياوازى ئه‌ركى خۆيان له پاراستنى هه‌مووان جێبه‌جێ بكه‌ن.
دواجار هه‌موو ئه‌وانه‌ى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌چنه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى فيدراڵ، ئامانجيان خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان و عێراقه، ده‌بێ بزانن كه به يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى، ده‌توانن خزمه‌تى باشترى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن و ماف و ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى بپارێزن. بۆيه نابێ له بانگه‌شه‌دا كارێكى وا به‌رانبه‌ر به يه‌كتر بكه‌ن كه سبه‌ى نه‌توانن پێكه‌وه كار بكه‌ن.
هيواى بانگهشهيهكى ئارام و سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لايه‌ك و سه‌قامگيرى و سه‌رفرازى و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌خوازم.