هەولێر

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستدا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە دوو رووداوی هاتوچۆ و لە دوو گەڕەکی جیاوازی هەولێر دووکەس گیانیان لەدەستداوە کە هەردووکیان ماتۆڕسوارن.

رووداوێکیان لە شەقامی بەختیاری بووە رووداوەکەیتر لە ناحیەی کەسنەزان بووە و لەدەرنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

ئارام نەجات، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی هەولێر بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو تەرم گەینراوەتە پزیشکی دادی و هەردووکیان شوفێری ماتۆڕسکیل بوونە و رووداوی یەکەم لە کەسنەزان و رووداوی دووەم لە گەڕەکی بەختیاری بووە.

وتیشی، لە رووداوەکەی بەختیاری ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی سەروو 20 ساڵان بووە، لە رووداوی کەسنەزانیش گەنجێکی بەنەتەوە عەرەب بووە، توێکاری بۆ تەرمەکانیان ئەنجامدراوە و رادەستی کەسوکاریان کراوە.

پێداچوونەوە : توانا نەقی

بە رووداوی هاتوچۆ پاسکیلسوارێکی بەتەمەن گیانی لەدەست ...

بە رووداوی هاتوچۆ پاسکیلسوارێکی بەتەمەن گیانی لەدەست دا