تا 40 ملیۆن دیناری تێدایە

مەڕەکە کەڕەکان لە ناوچەی زرارەتی فێستیڤاڵیان بۆ کرا

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

یەکەمین فێستیڤاڵی ناساندی مەڕی کەڕی کوردی لە گوندی رەشوانی ناوچەی زرارەتی هەولێر بەبەشداری 29 مەڕدار بەڕێوەچوو، کە لەناوچە جیاوازەکانەوە هاتبوونە زرارەتی.

لەوێ مەڕی شین و سپی خواستی لەسەربوو، نرخیان لەنێوان پێنج بۆ شەش ملیۆن دینارە.

ئاژەڵدارەکان، کە هەریەکێکیان چەند جۆرێکی مەڕییان نمایشکردبوو و جۆری مەڕی کەڕی کوردیش بە موڵکی کورد دەزانن.

یەکێک لە مەڕدارەکان بە 964ی وت، ئەمە مەڕی کوردی رەسەنە و تورکیا و ئێران دەیانەوێ لێمان بەرن،  نرخیشیان گرانە و بۆ جوانی زۆر کەس رایدەگرێت و نرخیشیان لە دوو ملیۆن دەست پێدەکات تاوەکو 40 ملیۆن دینار.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا