سوود و زیانەکانی قاوە بزانە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی قاوە بوو و قاوەخانەکانی پایتەخت قەرەباڵغ بوون

964+

رێباز خدر – هەولێر

لە هەولێری پایتەخت خەڵکی قاوەخۆر زۆرە، بۆیە هەر لەبەرەبەیانەوە تا ئێوارە قاوەخانەکان کراوەن و موشتەری تایبەتی خۆیان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 1.10.2025 رۆژی جیهانیی قاوە بوو، پەیامنێری 964 چووەتە ناو بازاڕی هەولێر و چەند هاوڵاتییەکی قاوەخۆری دواندووە، حاجی حسێن یەکێک لە قاوەخۆرە بەزەبرەکان دەڵێ، “حەز دەکەم هەموو عالەم قاوە بخۆن، چونکە مێشکتان ساف دەکات”، مام حاجی قاوەی چکلێت و قەزوانی لە هەموو جۆرەکانی دیکەی پێ خۆشترە.

فاتیمە جاسمیش خانمێکی گەنجە و دەڵێت، هەموو رۆژێک قاوە دەخواتەوە و بێ قاوە ناتوانێت کار بکات.

دەربارەی سوود و زیانەکانی قاوە، د.هەرێز یاسین پسپۆڕی پزیشکی خۆراک قسەی بۆ پەیامنێری 964 کردووە و دەڵێت، “پێویستە رۆژانە سێ بۆ چوار کوپ قاوە بخورێتەوە، زیادەڕەوی لێی دەبێتەهۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ”.

وەک د.هەرێز باسی دەکات، بەیانیان و ئێواران کاتێکی باشە بۆ قاوە خواردنەوە و دەبێ دوای کاتژمێر 6ـی ئێوارە، قاوە نەخورێتەوە، قاوە زیاتر سوودی هەیە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و جگەر و نەخۆشانی شەکرە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

گەنجێک پشتی کیاکەی کردووەتە قاوەخانە؛ لەسەر عەرەبانەی...

گەنجێک پشتی کیاکەی کردووەتە قاوەخانە؛ لەسەر عەرەبانەیەکەوە دەستیپێکردووە

قاوەی قارچک هێوەركەرەوەیە و هەوكردن كەمدەكاتەوە

قاوەی قارچک هێوەركەرەوەیە و هەوكردن كەمدەكاتەوە