ئەنجامەکەی چی بووە؟

لیژنەیەک لە بازاڕی چۆمان تەرازووی دوکاندارانیان پشکنی

964+

ئەحمەد مستەفا

لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان، پشکنینی تەرازووی بۆ دوکاندار و  و فرۆشگەکانی ناوبازاڕ کردووە، بۆیان روون بووەتەوە هیچ جۆرە خەشێک لە تەرازوو و کێشانەکاندا نییە، وەک ئەوەی لیژنەکە راپۆرتییان کردووە.

ئەمڕۆ جوارشەممە 1.10.2025، دوای راسپاردنیان لەلایەن قایمقامی قەزای چۆمان، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان، سەردانی چەند شوێنێکیان لەناو بازاڕی قەزای چۆمان کردووە.

وەک لە راگەیەندراوی لیژنەکە هاتووە و 964 بینوویەتی. بۆ ئەمجارە لیژنەکە جیاواز لە پشکنینی خۆراک و ماوەبەسەرچوون و رێکخستنەوەی نرخ، پشکنینیان بۆ تەرازووی کۆمەڵێک لە دوکان و مارکێتەکان کردووە.

مەبەست لەو سەردانە بەدواداچوون بووە، بۆ پشکنینی تەرازووی دوکان و مینی مارکێتەکان، لیژنەکە دەڵێ، سوپاس کە هەموو تەرازووەکان بێ گرفت بوون، لێرەشەوە رایدەگەیەنین کە سەردان و بەدواداچوونەکانمان بەردەوام دەبن، ‏‎بەهیوای جێبەجێکردن و پابەندبوونی کاسبکاران بە رێنماییەکان.

سەردانی لیژنەی ئابووری چۆمان: