هەواڵەکان
نێوانی بەغدا و هەولێر بۆ موچە سێ مانگەو راپەڕین پێویستی بە بینای خوێندنە
+964
ژووری هەواڵ
نێوانی بەغدا و هەرێم بۆ دابەشكردنی موچە سێ مانگە، واتا ئەوان بۆ موچە وەرگرتن، سێ مانگ لە پێش هەرێمەوەن، جا لە هەر كام لایەنی حكومەتی هەرێم یاخود حكومەتی عێراق بۆ دواكەوتنی ئەم سێ مانگە بپرسیت، بێگومان كۆمەڵێك هۆكارت بۆ باسدەكەن، بەڵام ئەوەی باجی ئەو دواكەوتنەی موچە دەدات، بەتەنیا فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانن.
خشتەى موچەى مانگى حەوت بڵاوکرایەوە
كرێنشینانی هەرێم چاوەڕێی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بوون، بۆئەوەی بابەتی ئەو یەكە نیشتەجێبوونانەیان بۆ یەكلابكاتەوە كە بەشێكیان بۆ دروستكراون بەڵام هێشتا دابەش نەكراون، بەڵام كارنامەكەی حكومەت بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمرٍۆی، پێچەوانەی خواستی ئەوان بوو و جارێكی دیكە كرێنشینانی هەرێمی لە چاوەڕوانیدا هێشتەوە.
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئهنجومهنی وهزیران باس لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی كرێنشینان ناكات
دۆخی خوێندنی ئەمساڵ لە رووی بیناوە لە ئیدارەی راپەڕین بەدڵی بەرپرسانی پەروەردەیی نییە، چونكە ئەوان لەناو دۆخەكەدان تاوەكو بینایان بۆ دروستبكرێت هێشتا پێیان كەمە، چونكە دەڵێن، زۆربەی قوتابخانەكانیان دوو دەوام یاتخود سێ دەوامی تێدا دەكرێت و ئەمەش ئەنجامێكی باش بۆ خوێندن بەدەستەوە نادات.
هەندێک ناوەندی خوێندن لە راپەڕین بە خێرخوازی نۆژەنکراونەتەوە
كەس نییە دەنگ و سەدای هونەرمەند محەمەد جەزای لە گوێچكەكاندا نەزرنگێتەوە، ئەمڕۆ كە ئەمڕۆ 15 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی تێپدەڕێت، هەوڵێك هەیە بۆئەوەی هەمیشە یاد و یادەوەرییەكانی وەكو خۆی بمێنێتەوە، رێكخراوێك بەناوییەوە دروستبكرێت و ساڵانە تیایدا رێز لە هونەرمەندان بگیرێت.