وێنەی چەند مانگایەک لە ناو باخچەیەک.وێنە. قایمقامیەتی دەربەندیخان
10 کەس لە دەربەندیخان دەستگیر کراون
بەڕەڵاکرنی مانگا بۆ ناو گەڕەک گرتن و سجنی تێکەوت
964+
توانا نەقی
پێشتر بە بڕیاری قایمقمایەت ئەو کەسانەی کە مانگا و ئاژەڵیان بەڕەڵا دەکردە ناو گەڕەک و شەقامەکان تەنیان غەرامە دەکران، ئێستا شارەوانی دەربەندیخان خۆی رێکار دەگرێتە بەر و تا ئێستا 10کەس لەسەر ئەو کارە دەستگیر کراون.
کانی سارد کە ئێستا بووە بە گەڕەکێک لە دەربەندیاخن یەکێکە لەو شوێنانەی کە ئەو کەسانەی تیادا دەستگیر کراوە و لە ناویاندا ژن و خاوەنپێداویستی تایبەتیش هەیە.
زریان سابر سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئێستا خۆیان بەو کارە هەستاون و سەربەخۆ بەدەر لە لیژنەکانی قایمقامیەت بە هاوکاری داواکاری گشتی و دادگای دەربەندیخان ئەو کەسانە کە مانگا دەخەنە ناو شار دەستگیر دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا تەبلیغاتی ئەو گەوڕ و ماڵانە لەلایەن لیژەنکانی قایمقامیەتەوە دەکرێت بەڵام سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان دەڵێت کۆنتاکتیان لەگەڵ قایمقامیەت نییە بۆ ئەو کارە.
سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد، نزیکەی 30 کەس داواکراون و تا ئێستا 10 کەس دەستگیر کراوە کە ژنیشی تیادایە، ئەو کەسانە ئەگەر بەڵێننامە پڕبکەنەوە کە گەوڕەکانیان تێکدەدەن و جارێکی دیکە مانگا نابەنە کۆڵان و شەقامەکان ئەوە ئازاد دەکرێن.
پێشتر گرتنی تیادا نەبوو تەنیا ئەو کەسانە غەرامە دەکران لە نێوان 100 بۆ 150 هەزار دینار ئەویش ساڵی جارێک، بەڵام بەوە چارەسەر نەبوو، بۆیە پەنایان بردووەتە بەر سجن و گرتن، زریان سابر وای وت.