ئامارەكان سەرەتایین
بوومەلەرزەیەک لە فیلیپینی دا و 60 كەس گیانیان لەدەست دا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلە لە فیلیپینی دا و لە ئەنجامدا 60 كەس گیانیان لەدەست دا.
دەسەڵاتدارانی فیلیپین ئەمڕۆ چوارشەممە 1.10.2025 رایانگەیاند، شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەك لە ناوەندی دوورگەی ئەرخەبیلی داوە، كە گوڕەكەی 6.9 بووە بە پلەی رێختەر.
هەر بەهۆی بوومەلەرزەكە، شاری بۆگۆ و شارۆچکە زیانلێکەوتووەکانی دیکە “دۆخی کارەسات”یان راگەیاندووە، هەروەها بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا و زیان گەیاندن بە باڵەخانەکان لە پارێزگای سیبۆ.
جێگری سەرۆكی نووسینگەی بەرگری شارستانی لە مانێلای پایتەختی ئەو وڵاتەوە بە میدیاكانی راگەیاند، راپۆرتی زیاتریان لە بارەی قوربانییان پێدەگات، بۆیە رەوشەكە زۆر ئاڵۆزە، هەواڵی گیانلەدەستدانی 60 كەسیان پێگەیشتووە.
پێشبینیی دەكرێت كوژراوی دیكەش لە بوومەلەرزەكەدا هەبن و هێشتا ئامارەكان سەرەتایی بن.