"لەلایەن سوپای عێراقەوە بەکارهاتووە"

لە ناحیەی قەسرێ بۆمبێکی فڕۆکە بە نەتەقیوی دۆزرایەوە

964+

شۆڕش قادری

لە ناحیەی قەسرێـی قەزای چۆمان بۆمبێکی فڕۆکە بە نەتەقیوی دۆزرایەوە، تیمێکی کاروباری مینی هەولێر چوونە شوێنەکە، بۆمبەکەیان گواستەوە بۆ عەمباری خۆیان و لە کاتێکی گونجاودا دەیتەقێننەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر،  دوای ئەوەی لە لایەن ئاسایشی شارەدێی قەسرێ سەربە قەزای چۆمان ئاگادارکراونەتەوە کە (بۆمبێکی فرۆکە) دەرکەوتووە،  تیمێکی لەناوبردنی تەقەمەنییەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە چوونەتە شوێنەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گەیشتنی تیمەکە، دەرکەوتووە کە بۆمبەکە هی فڕۆکەیەک لە جۆری (SAB BOMB :250kg) و لەلایەن سوپای عێراقەوە بەکارهاتووە بەڵام نەتەقیوەتەوە.

دوای ئەنجامدانی رێوشوێنی تەکنیکی پێویست و سەلامەت کردنی، بۆمبەکە گواستراوەتەوە بۆ کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، بۆ ئەوەی لەکاتێکی گونجاودا لەناوببردرێت.

كاروباری مین ئاماری قوربانیانی ئەمساڵ بۆ 964 ئاشكرا دەك...

كاروباری مین ئاماری قوربانیانی ئەمساڵ بۆ 964 ئاشكرا دەكات

ئەو بۆمبەی لە گەزنە دۆزرایەوە بەهیچ شێوەیەک ئەتۆمی تیا...

ئەو بۆمبەی لە گەزنە دۆزرایەوە بەهیچ شێوەیەک ئەتۆمی تیادا نەبووە