سبەی وەریگرن

خشتەى موچەى مانگى حەوت بڵاوکرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێم، كەمێک پێش ئێستا خشتەى دابەشکردنى موچەى مانگى حەوتى فەرمانبەرانى بڵاوکردەوە.

بەپێی خشتەكە سبەی دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات و خانەنشینان و ژمارەیەك وەزارەت و دامەزراوە موچە وەردەگرن.

رۆژی هەینییش موچە دابەش ناكرێ، بەڵام لە رۆژانی شەممە و یەكشەممە تەواوی موچەخۆران موچە وەردەگرن و كۆتایی بە دابەشكردنەكە دێت.

دابەشكردنی موچەی حەوت دوای مانگێك دێت لە دابەشكردنی موچەی مانگی شەشی رابردوو، بەڵام فەرمانبەرانی كوردستان ئێستا گەیشتوونەتە مانگی 10 و چاوەڕێن چارەنووسی موچەی مانگەكانی هەشت و نۆیش دەربكەوێت.

خشتەى موچەى مانگى حەوت بڵاوکرایەوە

پارەی موچە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم

پارەی موچە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم