ده‌رچووانی وێژه‌یی و زانستی وه‌رده‌گرێت
بۆ یه‌كه‌مجار له کوردستان و عێراق به‌شی راگه‌یاندنی بازاڕگه‌ری له سۆران كرایه‌وه
964+
ده‌شتی عارف
بۆ یه‌كه‌مجار له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی نوێ له كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران كرایه‌وه به‌ناوی به‌شی راگه‌یاندنی بازاڕگه‌ری، كه 90 قوتابی له هه‌ر دوو به‌شی زانستی و وێژه‌یی وه‌رده‌گرێت.
د.سیروان له‌تیف، راگری كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران، باسی به‌شه نوێیەكه‌ی بۆ 964 كرد و وتی، “ئه‌مساڵ بۆ ده‌رچوانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی، به‌شی راگه‌یاندنی بازاڕگه‌ری به‌رده‌ست ده‌بێت له هه‌ر دوو سیستمی خوێندنی به‌یانیان و ئێواران و بۆ هه‌ردوو ده‌وامه‌كه، یه‌كی 45 كورسی ئاماده‌كراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌و ژماره‌یه زیاتریش وه‌ربگیرێت”.
به‌پێی قسه‌كانی دكتۆر سیروان بێت، بازاڕی ئێستا پێویستی به‌و كادیرانه‌یه و ئه‌و به‌شه‌ش تێكه‌ڵه‌یه‌كه له هه‌ر دوو به‌شی راگه‌یاندن و بازاڕگه‌ری و ده‌رچووانی ئه‌م به‌شه پێویستییان به دامه‌زراندنی حكومه‌ت نییه و ده‌توانن له به‌شه‌كانی ماركێتینگ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌لی كاریان ده‌ست بكه‌وێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری