دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
لە کۆشکی سپیەوە
ترەمپ: نەتانیاهۆ رازی بووە لەسەر ئاشتی و راگرتنی شەڕ
964+
توانا نەقی
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەتانیاهۆ رازیی بووە لەسەر پرۆسەی ئاشتی و راگرتنی شەڕ لە غەزە.
دوای کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکەی نێوان نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسیان ئەو پلانە کرد، کە ئەمریکا خستوویەتییەڕوو بۆ ئاشتی لە غەزە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر حەماس رێککەوتنەکە قبوڵ بکات دەبێت سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکات و ئیسرائیلیش بە چەند قۆناغێک لە غەززە دەکشێنەوە.
دوای ئەوەش هانگاو دەنێین لەگەڵ بانکی جیهانی تا ژیانی غەززە ئاسایی بکەنەوە و ئاسەواری شەڕ لە ناوچەکە نەهێڵن، ئەمە بەشێکی دیکەیە لە قسەکانی ترەمپ.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەش دەڵێت، قسەی لەگەڵ چەندین سەرۆکی وڵاتان کردووە و چەندین دۆسیەیان چارەسەر کردووە، ئەگەریش دەسەڵاتی فەڵەستینی دەیەوێت چاکسازی بکات ئەوا ئەمریکا یارمەتییان دەدات.