مانگی داهاتوو

بەشێكی دووسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی دەكرێتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، ناوەڕاستی مانگی 10ی داهاتوو، بەشێكی دووسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی دەكرێتەوە، دوای ئەوەی بەشێكی كارەكانی تەواو بوون.

لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 29.9.2025 پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوە دا، پڕۆژەی دووسایدی (گۆمەسپان – سماقوڵی) کە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە، لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی ستراتیژیی و گرنگی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابووری لەسنووری پارێزگای هەولێر، بە بڕی 210 ملیار دینار لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی جێبەجێ دەكرێت.

هەروەها باسی ئەوە دەكەن، ئێستا كاركردن لە پڕۆژەكە بە چڕی بەردەوامە و بەشێكی كە درێژییەكەی (22 كیلۆمەترە) و لە مەفرەقی گۆمەسپانەوە دەستپێدەكات، تەواوە بووە، بڕیاریشە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا بكرێتەوە.

راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، كارەكانی پڕۆژەكە لەلایەن کۆمپانیای “هێمن گرووپ” دەست بەجێبەجێکردنی کراوە و كاری تێدا دەكرێت.

بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ دوو سایدی دەربەندی گۆمەسپان – سم...

بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ دوو سایدی دەربەندی گۆمەسپان – سماقولی تەواو بكرێت