بەرەبەیانى ئەمرۆ
عومرەکارێکى خۆمان لە سعودیە کۆچى دوایى کرد
964+
وریا فەتاح
بەرەبەیانى ئەمرۆ، عومرەکارێکى خەڵکى هەرێمى کوردستان لە سعودیە کۆچى دوایى کرد و لەوێش سپاردەى خاکى دەکەن.
کاروان ستوونى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى کوردستان بە 964ـى وت،”بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، عومرەکارێکى خەڵکى هەرێمى کوردستان، لە شارى مەککەى پیرۆز کۆچى دوایى کرد”.
عومرەکارەکە ناوى (عەلى قاسم سمۆ)یەو تەمەنى 76 ساڵە، بەوتەى کاروان ستوونى، لەسەر داواى کەسوکارى هەر لە شارى مەککە بە خاک دەسپێردرێت.
ئاشکراشى کرد، ئەمە هەشتەم عومرەکارى کوردە کە لەسەرەتاى ئەمساڵەوە لە سعودیە کۆچى دوایى دەکات.