پۆدکاستی لەشساغی
خواستی پیاوان بۆ جوانکاری لە زیادبووندایە
964+
جێگر مەحموود
دکتۆر ئیسماعیل فەقێ پسپۆری نەشتەرگەری جوانکاری لە پۆدکاستی لەشساغی باس لە جوانکاری روخسار دەکات دەلڵێت تەنها گۆڕینی دەرەوە نییە بەڵکو کاریگەرییەکی دەروونی قووڵی هەیە و متمانە بەخۆبوون زیاد دەکات جیاوازی سەرەکی نێوان جوانکاری پزیشکی و گۆڕانکارییە سادەکان لەوەدایە کە جوانکاری پزیشکی بە شێوازێکی زانستی و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ئەنجام دەدرێت.
دکتۆر ئیسماعیل فەقێ باس لەوە دەکات کە جوانی دەستکرد بە یارمەتی پزیشکی دەکرێت بە شێوەیەک کە لەگەڵ جوانی سروشتی بگونجێت نەشتەرگەری جوانکاری بۆ هەموو تەمەنێک نییە و پێویستە بەپێی پێویستی و رێنمایی پزیشک بێت تەکنیکەکانی وەک چاندنی چەوری و راکێشان و توندکردنەوەی پێست بۆ روخسار و نەشتەرگەری چەناگە بۆ گەڕاندنەوەی قەبارە و گەنجبوونەوە و گونجاندنی شێوەی روخسار ئەنجام دەدرێن.
زۆر کەس ترسیان هەیە روخساریان سروشتی نەمێنێتەوە بەڵام دکتۆر فەقێ جەخت دەکاتەوە کە بە هەڵبژاردنی پزیشکی لێهاتوو و پەیڕەوکردنی رێنماییەکان دەتوانرێت بە ئەنجامێکی سروشتی بگەیت هەروەها ئاماژە بە کاریگەری فیلتەرەکانی سۆشیال میدیا دەکات کە وێنەیەکی ناتەندروست لە جوانی دروست دەکەن و هۆشیاری لەو بارەیەوە بە پێویست دەزانێت.
نەشتەرگەری جوانکاری لە ژناندا باوترە بەڵام خواستی پیاوانیش لە زیادبووندایە ئامۆژگاری دکتۆر ئیسماعیل بۆ هەمووان ئەوەیە کە پێش هەر بڕیارێک بۆ جوانکاری راوێژ بە پزیشکێکی پسپۆر بکەن و زانیاری تەواو وەربگرن بۆ گەیشتن بە باشترین ئەنجام و تەندروستی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی