هەولێر
ئاگرەكەی پشت باخچەی ئاژەڵان كۆنتڕۆڵ كرا
964+
دەشتی عارف
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر راگەیاند، ئاگرەكەی ئەو كۆگایەی لە پشت باخچەی ئاژەڵان كەوتەوە، كۆنتڕۆڵ كرا و كەسیش هیچی بەسەر نەهاتووە.
شاخەوان سەعید بە 964ی راگەیاند، ئاگرەكە لە كۆگایەكی كەلوپەلی جوانكاریی ئۆتۆمبێلی گەورە هەڵگیرسا، چونكە كۆگاكەش باش رێكنەخرابوو، بۆیە كۆنتڕۆڵكردنی زەحمەت بوو.
وتیشی، لە قۆناغی ساردككردنەوەی ئاگرەكەین، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، ئەوەی سووتاویشە زیاتر بابەتی پلاستیكە و خەریكی لێكۆڵینەوەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە كۆگایەك بە ناوی ئەمازۆن كەوتەوە لە پشت باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لە رێگەی كەسنەزان و هەندێك بە زەحمەت كۆنتڕۆڵ كرا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا