چاویان لە موچە و بوژانەوەى بازاڕە

هاوڵاتیان دڵخۆشن بە هەناردەکردنەوەى نەوت

+964

دەشتى عارف- هەولێر

گفتوگۆى گەرمى خەڵک بۆ ئەمڕۆ، قسەوباسە لەبارەى دووبارە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم، پێیانوایە، دەبێتە هۆى کۆتاییهاتنى کێشەى موچە و بازاڕ دەبوژێتەوە.

مایکى 964 لەناو بازاڕى هەولێر، راو بۆچوونى ژمارەیەک هاوڵاتى و دنیادیدەى وەرگرتووە، هانى شێخ بزێنى کە دوکاندارێکى بازاڕى هەولێرە، گەشبینە بە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت و وەک دەڵێت،”لەخۆشیا چوکلێتم تەوزیع کرد، چونکە دەبێتە هۆى بوژاندنەوەى بازاڕ”.
عارب حوسێن کە هاوڵاتییەکى دیکەى هەولێرە، بە 964ـى وت،”کوێرە چیت دەوێت دوو چاوى ساغ، ئێمەش ئەوەمان دەوێت و خەڵک پێویستى پێیە”.

ئەمڕۆ شەممە، 27.9.2025، هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە دەستیپێکردەوە، ئەوەش دواى 918 رۆژ لە راگرتنى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"نیوەی هاوڵاتیان کەمتر لە 27 هەزار دینار پارەی کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ هاتۆتەوە"