جگە لە قەزاکە کێشەی 73 گوند چارەسەر دەکات
پرۆژەی ئاوی قوشتەپە وەکو تێست کەوتە کار
964+
توانا نەقی
پرۆژەی ئاوی قوشتەپە زووتر لەوادەی خۆی تەواو کراوە و ئێستا بەشێوەی تێست ئاو دەدرێت بە هاوڵاتیان و دواتریش قەرارە لە ماوەی سێ هەفتەی دیکە بە تەواوی پرۆژەکە ئاوی پاک بۆ قەزاکە و دەورووبەری دابین بکات.
پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، قۆناغی تێست پەمپ لە ئینتێکی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کەوتە کار و لە ماوەی نزیکەی سێ هەفتەی دیکەدا ئاوی خاوێن دەگاتە قەزای قوشتەپە و گرفتی کەمئاوی قەزاکە و ناحیەی بێستانە و نزیکەی حەفتا گوندی سنوورەکە چارەسەر دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەورووبەری، یەكێكە لە پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكانى شارى هەولێر و بە تێچووی 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار دەست بەجێبەجێکرنى کارەکانى کراوە و سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت.
و بە تەواوبوونى كێشەی كەمئاوی لە قوشتەپە و بیستانە و زیاتر لە 73 گوندی سنوورەكە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت و دەبێتە هۆی بووژانەوە و ئاوەدانیی ئەو گوندانە و بەردەوامی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو سنوورە فراوانەی دەوروبەری شارى هەولێر.