بۆ بەهێزکردنی زیاتری تواناکانیانه
بۆ پاراستنی مافەکانی تۆمەتباران ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیس هه‌ڵه‌بجه خرانه زنجیره‌یه‌ك خوله‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مافى مرۆڤى هه‌ڵه‌بجه له‌نزیكه‌وه ئاگادراى ئه‌و نزجیره خوله‌یه كه بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى پۆلیسی پارێزگاكه‌ى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ئامانج لێى به‌هێزكردنى زیاترى تواناكانى پۆلیسه بۆ له‌به‌رچاوگرتن و پاراستنى مافى تۆمه‌تباران.
ئه‌وانه‌ى وانه‌كه‌كانى خوله‌كه ده‌ڵێنه‌وه جۆراوجۆرن، سه‌رۆكى زانكۆ و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگابوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، خێزان نووسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە ، ناوەندی لێکۆڵینەوەی جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە، دوێنێ رۆژى یه‌كه‌مى خوله‌كه‌یان به‌ڕێكرد كه تایبه‌ت بوو به ئاشناکردنی کارمەندان و ئەفسەرانی پۆلیسی بە مافەکانی تۆمەتبار.
مافەکانی تۆمەتبار لە یاسای نێودەوڵەتی و رەنگدانەوەی مافەکانی تۆمەتباران لە دەستووری عێراقدا ئه‌م دوو وانه‌یه بوون له خۆله‌كه پێشكه‌ش كران.