پڕۆژەی پەرەپێدانی کشتوکاڵییە
پاکێجی تەکنەلۆژی پێشکەوتووی ئاودێری بەسەر جوتیارانی هەڵەبجە دابەشکرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه پلانى په‌ره‌پێدانى كشتو‌كاڵى به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاكێجێكی تەکنەلۆژی پێشکەوتوو و ئاودێری بەسەر جوتیارانی ئه‌م شاره دابەشکرا.
دابه‌شكردنه‌كه، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، رێکخراوی فریاگوزاریی ئیسلامی جیهانی لە عێراق، پێداچویستییه‌كانى دابه‌شكرد.
فریاد نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوبه‌ره‌ى کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانى هه‌ڵه‌بجه، به 964ـى وت ئه‌م چالكییه كشتوكاڵییه‌یان لە چوارچێوەی پڕۆژەی “بەهێزکردنی توانای پەرەپێدانی بەرهەمهێنان و بەردەوامی کشتوکاڵی”یه.
وتیشی “دابەشکردنی پاکێجی تەکنەلۆژی پێشکەوتووى ئاودێری بەسەر ئه‌و جوتیارانه بوو كه پێشتر له سنوری پارێزگای هەڵەبجە، هەڵبژێردرابوون”.
ئه‌م پاكێجه‌ى دابه‌شكراوه، چەندین بەشی گرنگی تێدایە کە هەریەک لەوانە رۆڵی گرنگ دەگێڕێت لە پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ لە هەڵەبجە.
پێداویستییه دابه‌شكراوه‌كان بریتین لە، دابینکردنی پێداویستی لە بواری سیستەمی وزەی خۆر، دابینکردنی پێداویستی لە بواری سیستەمی ئاودێری پێشکەوتوو کە بەشێکی تری گرنگی پاکێجەکەیە و یارمەتی جوتیاران دەدات بۆ بەڕێوەبردنی ئاوی ئاودێری بە شێوەیەکی باشتر و کارامەتر و دابینکردنی تۆ‌و و دەرمانی قڕکەری کوالێتی.
لەم پرۆژەیە 41 جوتیاری بەتوانا و خوازیاری پێشکەوتن لێی سوودمه‌ند بوون کە بەمەبەستی باشتر راپەراندنی پرۆژە کشتوکاڵییەکانیان و زیادکردنی جۆر و بڕی بەرهەمەکانیانە.