هی 8 و 9 یه
منحه‌ى دوو مانگی حكومه‌ت به‌سه‌ر رزگاربووانى ئێزدێ دابه‌شده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناوه‌ندى رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تى لالش بڵاویكرده‌وه، رۆژى دووه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى منحه‌ى دوو مانگى رزگاربووانى ئێزدى ده‌كرێت كه له ده‌ستى داعش رزگاریان بووه، منحه‌كه‌ش مانگانه‌یه و له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆیان دابینكراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ناوه‌نده‌كه، منحه‌كه بۆ مانگه‌كانى ئاب و ئه‌یلوولى ئه‌مساڵه و له رۆژى 29.9.2025 ده‌ست به دابه‌شكردنى مینحه‌كه ده‌كرێت و رۆژى 2.10.2025 دابه‌شكردنه‌كه كۆتایی دێت.
رۆژى 29.9.2025 له كاتژمێر 10:00ـى سه‌رله‌به‌یانى تاوه‌كو 2:00ـێ دواى نیوه‌ڕۆ له قەزاى شێخان، هۆڵى لالشى شێخان، رۆژى 30.9.2025 له ناحیا خانکێ، هۆڵى لالش، قەسرێزدین، رۆژى 1.10.2025 له کۆمەڵگاى شاریا، له هۆڵى لالش و رۆژى 2.10.2025 له کۆمەڵگاى دێرەبوون له هۆڵى لالش، دابه‌شده‌كرێت.
بڕیارى پێدانى ئه‌م منحه‌یه بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 574 كه‌سی رزگاربووى ئێزدی ده‌ستنیشانكرد كه مانگانه بڕه پایه‌كیان پێبدات.
پێشتر، زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى راگه‌یاند، منحه‌یه‌كه بۆ هه‌ر رزگاربووێك بڕی 200 هه‌زار دینار ده‌درێت.
وتیشی “هه‌موو ئه‌و رزگاربووانه ده‌گرێته‌وه كه له ناوخۆى هه‌رێم و یان ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و له رێگه‌ى وه‌كیله‌كانیانه‌وه پێیان ده‌درێت”.