شاری هەولێر
هەڵمەتەکان بۆ گۆڕینی نووسینی سەر تابلۆکان بەردەوام دەبێت
لە هه‌ولێر 96 شوێن تابلۆكانیان بۆ زمانی كوردی گۆڕی و 111 شوێنیش سزا دەدرێن
964+
شۆڕش قادری
له‌پێناو گرنگیدان به زمانی كوردی و گۆڕینی تابلۆكانیان بۆ سه‌ر زمانی كوردی، له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، له هه‌ڵمه‌تی حه‌وته‌مدا، 207 شوێن به‌مه‌به‌ستی دانانی تابلۆكانیان به زمانی كوردی ئاگاداركرانه‌وه، له‌و ژماره‌یه 96 شوێن تابلۆكانیان بۆ زمانی كوردی گۆڕیوه و 111 شوێنیش سزا ده‌درێن.
به‌پێی ئامارێكی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر كه بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار نێردراوه، له سنووری هه‌ر شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی ( 1 و 2 و 3 و 4 و 5 و 6)، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ی پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان، له كۆی 207 شوێن كه له هه‌ڵمه‌تی حه‌وته‌مدا بۆ گۆڕین و دانانی تابلۆكانیان به زمانی كوردی له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه ئاگاداركراونەتەوە، 96 شوێنیان تابلۆكانیان بۆ زمانی كوردی گۆڕیوه و پابه‌ندبوون به ئاگاداركردنه‌وه و رێنماییه‌كانی شاره‌وانیی هه‌ولێر.
له كۆی ئه‌و 207 شوێنه‌ی له هه‌ڵمه‌تی حه‌وته‌مدا ئاگاداركرابوونه‌وه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به رێنماییه‌كانه‌وه، 111 شوێنیان سزا ده‌درێن و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر بۆ گۆڕین و دانانی تابلۆكان به زمانی كوردی و سزادانی ئه‌و شوێنانه‌ی پابه‌ند نابن، به‌رده‌وام ده‌بێت.