42 کەسیان داواکراو بوون

لە شەو و رۆژێکدا زیاتر لە 55 تۆمەتبار لە کەرکوک دەستگیر کراون

964+

شۆڕش قادری

لە شەو و رۆژێکدا زیاتر لە 55 تۆمەتبار لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی کەرکوکەوە دەستگیر کراون کە 42 کەسیان داواکراو بوون.

بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، لە 24 کاتژمێری رابردوودا ئۆپراسیۆنێکیان بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی ئەنجامداوە و لە ئۆپراسیۆنەکەدا 42 کەس دەستگیر کراون کە پێشتر بە تۆمەتی جیاجیا لەلایەن دادگاکانی کەرکوکەوە داواکراو بوون.

جگە لەوەش، هەر لەو ماوەیەدا مەفرەزەکانی ئاسایش توانیویانە بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆ، چوار سەرپێچیکار و سێ سەرخۆش و دزێک دەستگیر بکەن، سزای سەرپێچی هاتوچۆش بۆ 82 ئۆتۆمبێل تۆمار کراوە، هەروەک شەش کەسیش کە شەڕ و دەمەقاڵێیان کردووە، دەستگیر کراون.

پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، ئەو رێوشوێنە ئەمنییانە ئامانجیان دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە سەرتاسەری پارێزگاکە.

روبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیسی کەرکوک و چەند تۆمەتبارێ...

روبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیسی کەرکوک و چەند تۆمەتبارێک روویدا

لە کەرکوک 12 تۆمەتبار دەستگیرکران؛ چواریان داواکراو بو...

لە کەرکوک 12 تۆمەتبار دەستگیرکران؛ چواریان داواکراو بوون