بۆ مانگی هەشت

“نیوەی هاوڵاتیان کەمتر لە 27 هەزار دینار پارەی کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ هاتۆتەوە”

964+

شۆڕش قادری

بەپێی داتاکانی وەزارەتی کارەبای هەرێم، بۆ مانگی هەشت نیوەی هاوڵاتیانی کوردستان کەمتر لە 27 هەزار دیناریان بۆ کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاتۆتەوە و خەڵکی سلێمانیش زیاتر لە هەموو ناوچەکانی کوردستان، دەست بەکارەباوە دەگرن.

وەزارەتی کارەبای هەرێم داتایەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، خۆشحاڵە بە دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی هەشت بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی کە تیایدا هاوڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.

پسوولەی کارەبای 24 کاتژمێری کە لە مانگی هەشتدا بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی هاتۆتەوە، کەمترینە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

خشتەی یەکەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان بۆ مانگی هەشت لە پڕۆژەی رووناکی کەمترە لە:

کوردستان

ماڵان: 27،000

بازرگانی: 79،000

هەولێر

ماڵان: 37،000

بازرگانی: 88،000

سلێمانی

ماڵان: 15،000

بازرگانی: 72،000

دهۆک

ماڵان: 38،000

بازرگانی: 67،000

خشتەی دووەم: ژمارەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان لە پرۆژەی رووناکی بەپێی شارەکان:

کوردستان

هاوڵاتیان: 3،770،000

شوێنە بازرگانییەکان: 120،000

هەولێر

هاوڵاتیان: 1،935،000

شوێنە بازرگانییەکان: 61،000

سلێمانی

هاوڵاتیان: 1،345،000

شوێنە بازرگانییەکان: 35،000

دهۆک

هاوڵاتیان: 351،000

شوێنە بازرگانییەکان: 20،000

هەڵەبجە

هاوڵاتیان: 139،000

شوێنە بازرگانییەکان: 4،000

تا ئەمڕۆ نزیکەی چوار ملیۆن هاوڵاتی کە دەکاتە زیاتر لە ٪50ـی هاوڵاتیانی کوردستان، کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە کە بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2026 هەموو کوردستان سوودمەند بێ لەو کارەبایە.

بەپێی داتاکانی پڕۆژەی ڕووناکی، ٪80ی هاوڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

کارەبای 24 کاتژمێری کارگەکانی غازی لە سلێمانی چالاککرد...

کارەبای 24 کاتژمێری کارگەکانی غازی لە سلێمانی چالاککردووە

"تا مانگی 11 کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە هەموو پارێزگای هەولێر"