"زانكۆلاینیان بۆ پڕ ده‌كه‌ینه‌وه"
ده‌رچووانى نابینا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له زانكۆكان بخوێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مه‌ڵبه‌ندى گشتى یه‌كێتى نابینایانى كوردستان ده‌رچووانى نابیناى ئاگاداركردووه‌ته‌وه په‌یوه‌ندیان پێوەبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن درێژه‌ى به خوێندن له قۆناغى زانكۆدا بده‌ن.
ئاگادارییه‌كه، سەرجەم خوێندکارە نابیناکانی دەرچووی قۆناغی 12ـی ئامادەیی ده‌گرێته‌وه، بەمەبەستی راپەراندنی کاروبارەکانیان و پێویستیەکانیان بۆ درێژە پێدانی خوێندنی زانکۆ، داوایان لێكراوه، به زووترین کاتدا پەیوەندیان پێوه بکەن بۆ جێبەجیکردنی هه‌ندێك رێكار.
عومه‌ر خدر، سه‌رۆكى یه‌كێتى نابیانایانى كوردستان به 964ـى وت، هانى ده‌رچووانى نابینا ده‌ده‌ین بۆ به‌رده‌وامبوون له خوێندن و ئێستا هاوكاریان ده‌بین بۆ خوێندنى زانكۆ.
وتیشی “هه‌ر خوێندكارێكی ده‌رچوو ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له رێگه‌ى زانكۆلاین بخوێنێت، پێویسته له‌رێگه‌ى ئێمه‌وه زانكۆلایه‌نه‌كه‌ى پڕبكاته‌وه، ئێمه‌ش هه‌موو هاوكاری و كارئاسانییه‌كیان بۆ ده‌كه‌ین”.
به‌پێی ئامارێكی یه‌كێتییه‌كه، ساڵى پار، 18 ده‌رچووى نابینا و پێراریش 21 ده‌رچوو توانیان درێژه به خوێندنى زانكۆ بده‌ن و ئێستاش به‌رده‌وامن، له‌باره‌ى ژماره‌ى خوێندكارانى نابیناش له‌هه‌رێمى كوردستان، ئامارێكی گشتگیریان له‌به‌رده‌ست نه‌بووه، به‌ڵام دەڵێت “ئه‌وه‌ى له سلێمانى هه‌مانه زیاتر له 60 قوتابی و خوێندكاره”.