باری کەش و هەوا لە هەرێمی کوردستان. گرافیک:964+
ئاسمانیش ساماڵە
پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
964+
ژێوار خدر
راستە پایز دەستی پێکردووە و بەگشتی پلەکانی گەرما نزم بوونەوە لە چەند رۆی رابردوودا، بەڵام بەپیی پێشبینییەکان بێت لەم دوو رۆژەدا بەمشێوەیە نابێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 24.9.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەشڵێت، بۆ سبەی پێنجشەممە. بە شێوەیەکى گشتى پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 30 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 28 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی