لە رۆژئاوای کوردستان

داعش جوڵەی هەیە و لە تەبقا 22 گومانێلکراو دەستگیر کران

964+

ئەحمەد مستەفا

لە سنوری شارەدێی دێرحافر لە تەبقا تەقینەوە روویدا، دواتر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا “رۆژئاوای کوردستان” بڵاوی كردەوە، ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامداوە و تێیدا 22 گومانلێکراویان دەستگیر کردووە و دەست بەسەر ژمارەیەک چەکیشدا گیراوە.

ئەوە لە کاتێکدا جوڵەی گوماناوی چەکدار و هێز هەبووە لەو ناوچانە، کە تایبەت چاوەکە لەسەر چەکدارانی داعشە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەڵێ، دەزگا ئەمنییەکان و هێزەکانی “دژەتیرۆر” ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە کانتۆنی تەبقا دژی گومانلێکراوەکان ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا 22 کەس دەستگیرکران و دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی و ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

دەشڵێ، چوار کڵاشینکۆف، چەکی ڕاوکردن، 28 مەخزەنی کڵاشینکۆف و 523 گولـلە و ڕەخت و چوار بۆمب، یەک شمشێر و خەنجەرێک دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها دەست بەسەر کیلۆیەک و شەش گرام کریستال، کیلۆیەک حەشیش، 40 حەپی ترامادۆڵ و 92 هەزار و 720 حەپی کاپتاگۆن و ئامێرەکانی بەکارهێنانی ماددەکەدا گیراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی 22ـی ئەم مانگە سنوری شارەدێی دێرحافر لە سنوری تەبقا لەلایەن چەکدارانی حکومەتی کاتی دیمەشقەوە کرایە ئامانج، دواتر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا.

هاوپەیمانان هێز و كەرەستەی سەربازی زیاتریان گه‌یانده...

هاوپەیمانان هێز و كەرەستەی سەربازی زیاتریان گه‌یانده‌ رۆژئاواى كوردستان